چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێن

دیمەنی ئەو ماددانەی دەستیان بەسەردا گیراوە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری ڕاگەیاند و دەستی بەسەر 17 کیلۆ ماددەی هۆشبەریشدا گرت.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرای کرد، لە بەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، تیمەکانی بەدواداچوون لە دوو چالاکیدا توانییان ئەو تۆمەتبارانە دەستگیر بکەن.

 

ئەمەش بزانە: ئێستا هەر چوار تۆمەتبارەکە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان