کارگەیەکی ڕیسایکلینی زبڵ و خاشاک لە ئیدارەی سۆران دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
کارگەیەکی ڕیسایکلینی زبڵ و خاشاک لە ئیدارەی سۆران دروست دەکرێت

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیی سۆران ڕایدەگەیێنێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زبڵ و خاشاکی سنووری ئیدارەی سۆران، کارگەیەکی ڕیسایکلین دروست دەکرێت.

 

بۆچی گرنگە: تەواوکردنی ئەم پڕۆژیە کێشەی زبڵ و خاشاک لە تەواوی سنووری ئیدارەی سۆران چارەسەر دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سۆران بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئامادەکاری دەکرێت بۆ دروستکردنی کارگەی ڕیسایکلین، ئێستا خەریکی دروستکردنی شەقامی کارگەکەین کە تێچووەکەی 537 ملیۆن دینارە.

 

زانیاریی زیاتر: دوای تەواوبوونی ڕێگەکە، ئامادەکاری بۆ دروستکردنی کارگەکە دەکرێت و لە ماوەیەکی نزیکدا بەردی بناغەی دادەنرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: