سوێد مەرجەکانی کۆچبەری تووند دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
سوێد مەرجەکانی کۆچبەری تووند دەکاتەوە

ژمارەی کۆچبەر. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی سوێد دەیەوێت مەرجەکانی ژمارەی ئەندامانی خێزان تووند بکاتەوە بۆ ئەوەی لە ستانداردە ئەوروپییەکان نزیک بێتەوە، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆچبەران.

 

چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی سوێد پێداچوونەوە بە یاساکانی کۆچبەری دەکات و هەمواری دەکاتەوە، بەپێی زانیارییەکانیش یاساتت نوێ تووندتر دەبێت. 

 

لێدوانی فەرمی: ماریا مالمەر شتاینەرگارد، وەزیری کۆچبەری سوێد ڕایگەیاند: مافی ژیانی خێزانی، مافێکی بنەڕەتییە، بەڵام پێویستە ژمارەی ئەندامانی خێزان بۆ ئەوانەی داوای مافی وڵاتینامە دەکەن، ڕێک بخرێتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: لودویگ ئاسپلینگ، گوتەبێژی دیموکراتەکانی سوێد و بەرپرسی کاروباری کۆچبەران گوتی: پێویستە ئەو ئەندامانەی خێزان کە مافی مانەوەیان هەیە، سەرلەنوێ پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت. 

 

ئەمەش بزانە: ئەم ڕێوشوێنەی سوێد، پێچەوانەی یاسای نوێی حکومەتی بەریتانیایە کە بڕیاری ناردنەوەی کۆچبەرانی بۆ  ڕواندا هەڵوەشاندەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان