بۆچی نرخی گۆشتی سوور لە هەرێمی کوردستان دانابەزێت؟

شەیری بکە لە:
بۆچی نرخی گۆشتی سوور لە هەرێمی کوردستان دانابەزێت؟

گۆشتفرۆشێکی سلێمانی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا نرخی گۆشتی سوور لە دووکانەکانی گۆشتفرۆشی، دوو بۆ سێ هەزار دیناری چووەتەسەر، بازرگانێکی ئاژەڵ هۆکاری گرانبوونی نرخەکەی ئاشکرا دەکات.

 

وێنە گەورەکە: ماوەی دوو ساڵە لەپێناو سەقامگیریی نرخی گۆشتی سوور، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە گومرگ و کەرەنتینکردن لەسەر ئەو ئاژەڵانەی دەهێنرێن هەڵبگیرێت، بەڵام نرخەکەی دانەبەزیوە.

 

لێدوانی فەرمی: ڕۆستەم مەمۆ، بازرگانی ئاژەڵ بۆ ئاڤا نیوز قسەی کردووە و دەڵێت: هەموو بەیانییەک بەر لەوەی قەسابەکانی ناوخۆ بچن بۆ مەیدانی ئاژەڵان، زیاتر لە 20 بارهەڵگر ئامادەکراوە و دەڕوات بۆ بەغدا، ئەمە هۆکاری سەرەکیی دانەبەزینی نرخی گۆشتە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو بازرگانە ئەوەشی گوت، ئێستا لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کاتی عاشورایە و ژمارەیەکی زۆرتر سەرئاژەڵ لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێرەوە دەڕوات، جگە لەوە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەری هەیە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ سێشەممە، لە گۆشتفرۆشییەکانی هەولێر، کیلۆیەک گۆشتی کاوڕ تا 24 هەزار دینار و گۆشتی گوێرەکە 21 هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: