لە سعودیە مامۆستایەک بەهۆی تویتێک سزای 20 ساڵ زیندانی بۆ دەردەچێت

شەیری بکە لە:
لە سعودیە مامۆستایەک بەهۆی تویتێک سزای 20 ساڵ زیندانی بۆ دەردەچێت

ئەسعەد غامدی

ئاڤا نیوز 

دادگای سعودیە سزای 20 ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستایەک سەپاند، بەهۆی پۆستەکانی لە سۆشیال میدیا و ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتدارنی ئەو وڵاتە.

چیرۆکی سەرەکی:  ئەسعەد غامدی، مامۆستا و باوکی شەش منداڵە، هیومان ڕایتس وۆچ بڵاوی کردەوە، دەسەڵاتدارانی سعودیە تۆمەتباریان کردووە بەوەی "لە تویتەکانیدا پاشا و شازادەی جێنشینی بە هێرشکردنە سەر دین و دادپەروەری تۆمەتبار کردووە، هەروەها لە تویتەکانیدا هەواڵی درۆ و چەواشەکارانە بڵاودەکاتەوە"، بۆیە سزای 20 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەسعەد غامدی برای محەمەد غامدییە، کە ساڵی ڕابردوو بەتۆمەتی ئیدانەکردنی گەندەڵی و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە سۆشیال میدیا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا. ئەوان برای چالاکوان و ئۆپۆزیسیۆنی ناسراو سەعید غامدین کە لە دەرەوەی سعودیە دەژی.

ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: جۆی شیا، لێکۆڵەری سعودیە لە ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ دەڵێت: دادگاکانی سعودیە سزای دەیان ساڵەی زیندانی بەسەر هاووڵاتیانی ئاساییدا دەردەکەن، تەنیا بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەکی ئاشتیانە بیروڕای خۆیان لە سۆشیال میدیا دەربڕیوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ