ماکرۆن: "گەورەترین کۆمەڵکوژی سەدە لە دژی جووەکان" سەرکۆنە دەکەم

شەیری بکە لە:
بەشداریی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە قوربانییانی هێرشەکەی 07ـی ئۆکتۆبەر لە ئیسرائیل - وێنە AFP

بەشداریی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە قوربانییانی هێرشەکەی 07ـی ئۆکتۆبەر لە ئیسرائیل - وێنە AFP

ئاڤا دیجیتاڵ

 

ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا هێرشەکەی 07ـی ئۆکتۆبەری حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کە 42 فەرەنسی بەهۆیەوە کوژران، بە "گەورەترین کۆمەڵکوژی سەدە لە دژی جووەکان" ناودەبات و سەرکۆنەی دەکات.

 

وێنە گەورەکە: لە گۆرەپانی ئینڤاڵید لە پاریس، ماکرۆن قسەی بۆ کەسوکاری قوربانییانی هێرشەکەی 07ـی ئۆکتۆبەری ئیسرائیل کرد و بەڵێنی بە گەلەکەی دا، کاری لە پێشینەیان رزگارکردنی ئەو سێ بارمتە فەرەنسییەی غەزە دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: ‌هیچ پاساوێک بۆ هێرشە تیرۆرستییەکەی حەماس و لێخۆشبوونیان نییە.

 

باکگراوند: چوار مانگ بەسەر هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل تێپەڕیوە، تاوەکو ئێستا ئیسرائیلییەکان لەژێر مەترسی هێرشەکانی حەماسدان، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە، زیاتر لە 27 هەزار فەڵەستینی کوژراون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ