سوودانی وادەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دیاری دەکات

شەیری بکە لە:
سوودانی وادەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دیاری دەکات

محەممەد شیاع سوودانی و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات ڕۆژی پێنجشەممە کۆببنەوە. داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکات هاوکاربن.

وێنە گەورەکە: نزیکەی هەشت مانگە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کراوە، بەڵام هێشتا لایەنەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێک.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی ئەمشەو داوای لە لایەنە براوەکانی  کەرکووک کرد کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆی پێنجشەممە 11-7-2024 بەسەرپەرشتی بەتەمەنترین ئەندام کۆبوونەوەی ئەنجوومەن بکەن.

زانیاریی زیاتر: سوودانی دەڵێت: لەسەر بنەمای ئەو کۆبوونەوانەی لە ڕابردوودا کراون، گەیشتین بە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانیی ئیدارەی کەرکووک، بۆ ئەوەی هێزە براوەکان لەخۆبگرێت، لەسەر ئەم بنەمایە بانگهێشتی لایەنەکان دەکەین بۆ  یەکەم کۆبوونەوە.

قووڵتر: سوودانی داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکات هاوکار بن بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی لە گفتوگۆ سیاسییەکاندا لەسەری ڕێککەوتوون و لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو وتوێژانە تەواو بکرێن.

باکگراوند: ڕۆژی 18-12-2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق کرا، کورد لە پارێزگای کەرکووک توانی لەکۆی 16 کورسی، حەوت کورسی (یەکێتی پێنج کورسی و پارتی دوو کورسی) لەگەڵ کورسییەکی کۆتا بەدەستبهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: