ئاسایشی هەولێر: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی پێش کۆمپانیای کار بەردەوامە

شەیری بکە لە:
ئاسایشی هەولێر: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی پێش کۆمپانیای کار بەردەوامە

لۆگۆی ئاسایشی هەولێر

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، ئەو ئۆتۆمبێلەی لەلایەن کارمەندی پاسەوانی کۆمپانیای کار بەکاردەهێنرێت و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

 

وێنە گەورەکە: دوێنێ شەو، لە پێش کۆمپانیای کار شەڕ لەنێوان کارمەندێکی سیکیوریتی کۆمپانیاکە و شۆفێرێکی تەنکەری گواستنەوەی سووتەمەنی دروست بوو، بەوهۆیەوە پاسەوانەکە و شۆفێرەکە گیانیان لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە: لە گرتە ڤیدیۆی کاتی ڕووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی دەردەکەوێت، لە میدیاکانیش وا بڵاوکراوەتەوە گوایە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئێمە بێت، لەڕاستیدا ئەو ئۆتۆمبێلەی لە ایەن کارمەندانی پاسەوانی کۆمپانیای کار بەکاردەهێنرێت، پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان نییە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان