ئاڤا نیوز هۆکاری نەهاتنی مووچەی وەزارەتێک و سەرۆکایەتییەک ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا نیوز هۆکاری نەهاتنی مووچەی وەزارەتێک و سەرۆکایەتییەک ئاشکرا دەکات

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان، دیناری عێراقی و تاوەرێکی کارەبا

ئاڤا نیوز

پارەی مووچەخۆرانی وەزارەتێک و سەرۆکایەتییەک بەهۆی هەبوونی گرفت لە لیستەکانیاندا نەنێردراوە، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی دارایی نووسراوێک ئاراستەی بەغدا دەکات.

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی مەدەنی ڕاگەیێنرا، بەڵام وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تێدا نەبوو. لەمبارەیەوە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: "لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق پارەیان بۆ نەنێردراوە، لەگەڵیان لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە".

لایەنە فەرمییەکان چی دەڵێن؟

- وەزارەتی دارایی کوردستان:
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاڤا نیوزی گوت: "هێشتا لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق هۆکارەکەمان پێ نەگوتراوە و دەبێت نووسراویان بۆ بکەین،
ڕەنگە کێشەی هونەری لە لیستەکانیاندا هەبێت، چونکە مانگی سێش مووچەی وەزارەتی کارەبا دواکەوت، بەهۆی هەندێ زانیاریی هەڵە لە لیستەکەیاندا.

- وەزارەتی کارەبا: ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئێمەش نازانین هۆکارەکەی چییە، ئەو لیستەی ئێمە ناردوومانە هیچ گرفتێکی نییە".

- پەرلەمانی عێراق: د. خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی بە ئاڤا نیوزی گوت:  "پێموایە هاوشێوەی لیستی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لیستەکەی ئەو دوو شوێنەش هەڵەی تێدایە، چونکە ئەگەر لیستێک کێشەی تێدا بێت پارەی بۆ خەرج ناکرێت".

- وەزارەتی دارایی عێراق: سەرچاوەیەک قسەی بۆ ئاڤا نیوز کرد و گوتی: "هەر وەزارەت و توێژێک مووچەی بۆ نەنێردرابوو کەواتە کێشە لە  لیستەکەیدا هەیە و پاکنەکراوەتەوە، نازانین گرفتی ئەو دوو توێژەش کەی چارەسەر دەکرێت، ڕەنگە سبەی بێت، ڕەنگە بکەوێتە هەفتەی داهاتووش".



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان