ئەردۆغان پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی ئێران دەکات

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی ئێران دەکات

سەرۆککۆماری تورکیا و ئێران

ئاڤا نیوز

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەیوەندییەکانی تورکیا ڕایگەیاند، ئەردۆغان لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە و هەردوولا جەختیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان کردەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تورکیا و ئێران پەیوەندییەکی دیبلۆماسیی پتەو کۆیان دەکاتەوە، لە کاتی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران، تورکیا هاوکاری کردن و شوێنی فڕۆکەکەی دۆزییەوە.

 

باکگراوند: مەسعود پزیشكیان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران، بە دەنگی 16 ملیۆن کەس پۆستی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتەی بردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان