لە هەر هەفتەیەکدا لە هەولێر پێنج ئۆتۆمبێل سووتاون

شەیری بکە لە:
سووتانی ئۆتۆمبێلێک

سووتانی ئۆتۆمبێلێک

ئاڤا نیوز

 

ئاماری بەرگریی شارستانیی هەولێر دەریدەخات، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە هەر هەفتەیەکدا پێنج ئۆتۆمبێل سووتاون.

 

وێنە گەورەکە: لە شەش مانگی یەکەمی هەموو ساڵێک بەشێک لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ڕووداو و چالاکییەکانیان بڵاودەکەنەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە ماوەی شەش مانگدا 971 ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە شاری هەولێر تۆمارکراون، لەو ژمارەی 137 ڕووداویان سووتانی ئۆتۆمبێل بوون ئەمەش بە نزیکەی بۆ هەر هەفتەیەک پێنج ئۆتۆمبێل دەکات.

 

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی شاخەوان سەعید دەڵێت: لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە سووتانی ئۆتۆمبێل زیادیان کردووە و 12 ڕووداویان بەهۆی (Fuel Pump) فیت پەمپ تۆمارکراوە.


 ئامارەکان بەمجۆرەن:


مانگی کانوونی دووەم: 19 ئۆتۆمبێل سووتاون


مانگی شوبات: 15 ئۆتۆمبێل سووتاون

مانگی ئادار: 28 ئۆتۆمبێل سووتاون


مانگی نیسان: 22 ئۆتۆمبێل سووتاون


مانگی ئایار: 22 ئۆتۆمبێل سووتاون


مانگی حوزەیران: 31 ئۆتۆمبێل سووتاون

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان