بە كەمكردنەوەی گۆشتی سوور دەتوانن ڕووبەڕووی گۆرانی کەشوهەوا ببنەوە

شەیری بکە لە:
بە كەمكردنەوەی گۆشتی سوور دەتوانن ڕووبەڕووی گۆرانی کەشوهەوا ببنەوە

گۆشتی سوور

ئاڤا نیوز 

 

زانایان لە سەرانسەری جیهان هاوڕان لەسەر ئەوەی ئەگەر بمانەوێت ڕووبەڕووی گۆرانی کەشوهەوا ببینەوە، پێویستە خواردنی گۆشتی سوور کەمبکەینەوە و زیاتر گرنگی بە خۆراکی ڕووەکی بدەین.


وێنە گەورەکە: کاتێک ئاژەڵان بۆ سەربڕین یان بۆ شیر بەخێودەکرێن بە تایبەتی مانگا، لە بەرامبەردا پێویستی بە خۆراکێکی بەرفراوان و سەرچاوەی ئاوی زەبەلاحە، ئەویش بەهۆی بڕینی ڕووبەرێکی گەورەی دار بۆ دابینکردنی شوێنی لەوەڕاندن و گەشەکردنی.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەخێوکردنی ئەم مەڕوماڵاتە زۆرە، دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی بڕێکی مەترسیدار لە گازەکان، کە ئەوەش دەبێتە هۆی گەرمبوونی جیهان.

 

زانیاریی زیاتر: ئەم گازانە بریتین لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و میسان"CH4"و ئۆکسیدی نایترۆجین، یەک کیلۆ گۆشتی سوور نزیکەی 60 کیلۆ دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بەرهەم دەهێنێت.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ