کار بۆ کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ئەسەد دەکرێت

شەیری بکە لە:
کار بۆ کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ئەسەد دەکرێت

ئەسەد و ئەردۆغان - ئەرشیف

ئاڤا نیوز


گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا دەڵێت، "کارەکان بۆ دەستنیشانکردنی ڕێکەوت و شوێنی کۆبوونەوەی سەرۆک ئەردۆغان و سەرۆک بەشار ئەسەد بەردەوامە".


وێنە گەورەکە: تورکیا و سووریا دوای 13 ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییەکانیان هەوڵدەدەن پەیوەندییەکانی نێوانیان ئاسایی بکەنەوە و پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە ئەردۆغان و بەشار ئەسەد چاویان بەیەک بکەوێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: عومەر چەلیک، گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی حوکمڕان ڕایگەیاند: "هێشتا بانگهێشتنامەی فەرمی لە سەرۆک بەشار ئەسەد نەکراوە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغان بۆیە ڕێکەوت و شوێنی کۆبوونەوەکە هێشتا دیارینەکراوە".


لە لایەکی دیکەوە: لە ڕۆژانی ڕابردوو ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند " لە هەر کاتێکدا ئەسەد بانگهێشتی تورکیا دەکەین بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانمان وەک ڕابردوو نزیک ببێتەوە و نێوەندگێری هەیە، بەڵام بۆچی لەگەڵ درواسێکانمان باسی نەکەین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان