لە سلێمانی 15 هەزار دۆنم زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێت

شەیری بکە لە:
لە سلێمانی 15 هەزار دۆنم زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێت

دیمەنێكی سلێمانی

ئاڤا نیوز 

 

بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، ڕێکارەکان بۆ دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە، لە سلێمانیش 15 هەزار دۆنم زەوی ئامادەیە بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بكرێت.


وێنە گەورەکە: دوای 18 ساڵ ڕاگرتنی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، ڕۆژی 27-03-2024، سەرۆکوەزیران بارزانی بڕیاریدا زەوی بدرێت بە فەرمانبەرانی سوودمەند نەبوو.


لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەوەی لەسەر ئێمە بێت کاری یاسایی بۆ دەکەین، دەبێت سەرەتا ئەو زەویانەی کە لەسەر ناوی بەرێوەبەرایتیەکان بخرێنە سەر ناوی وەزارەتی شارەوانی دوای ئەوە دەست بە ڕێکاری بەش بەشکردن و  دابەشکردنیان دەکرێت".


زانیاریی زیاتر:" 15 هەزار دۆنم زەوی لە ناوچەکانی تانجەرۆ، تاسڵوجە، گوندی سۆتكە دەستنیشانکراون، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆسەکە پێویستیان بە کارمەند و بودجە هەیە". گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی وا دەڵێت.


بۆچی گرنگە: بڕیارەکە نزیکەی 30%ی فەرمانبەران (200 هەزار کەس) دەگرێتەوە و لە سنووری جوگرافی کارکردنیان زەوییان پێدەدرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ