ئەنەكەسە: پەکەکە هۆکاری نزیکبوونەوەی سووریا و تورکیایە

شەیری بکە لە:
ئەنەكەسە: پەکەکە هۆکاری نزیکبوونەوەی سووریا و تورکیایە

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئاڤا نیوز 

 

سووریا و توركیا كار لەسەر نزیكبوونەوە و لێكتێگەیشتنی نوێ و ئاشتبوونەوە دەكەن، ئەنەكەسە دەڵێت، هەر ڕێككەوتنێک لە دەرەوەی یاسا نێودەوڵەتییەكان بێت ڕەتی دەكەینەوە.

 

وێنە گەورەکە: بڕیارە توركیا و سووریا لەسەر ئاستی باڵا دیدار و گفتوگۆی نوێ بۆ لێكتێگەیشتن و كاری هاوبەش و بەڕێوەبردنی سنوورەكان بكەن، بە گوتەی بەرپرسانی ئەنەكەسە ئەم ڕێككەوتنە كاریگەری لەسەر ڕۆژئاوای كوردستان هەیە و پەكەكە هۆكاری نزیكبوونەوەی ئەو دوولایەنە دەزانێت.

 

لێدوانی فەرمی: جەدعان یوسف عەلی، نوێنەری ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕێككەوتنی نێوان  توركیا و سووریا بەهۆی كار و بەرنامەكانی پەكەكە و پەیەدەوەیە و كاریگەریی خراپی لەسەر دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان دەبێت و چارەنووسی ناوچەكە بەرەو نەهات دەبات.

 

زانیاری زیاتر: بە گوتەی جەدعان عەلی ئەنەکەسە دژی ئەم ڕێككەوتنەیە و "هەر ڕێككەوتنێک لە دەرەوەی یاسای نێودەوڵەتی بێت دژی دەوەستینەوە و قبووڵی ناكەین".

 

ئەمەش بزانە: بڕیارە سووریا و توركیا لە چوارچێوەی ڕێككەوتنێكی گشتیدا پەیوەندییەكانیان ئاسایی بكەنەوە و ڕێككەوتنی ستراتیژی و ئابووریی نوێ بكەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: