لە شەش مانگدا لە دووبەی بە بەهای زیاتر لە سێ ملیار دۆلار خانوو فرۆشراوە

شەیری بکە لە:
لە شەش مانگدا لە دووبەی بە بەهای زیاتر لە سێ ملیار دۆلار خانوو فرۆشراوە

یەکێک لە خانووە لوکسەکان- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز

 

فرۆشتنی خانوو لە دووبەی لە زیادبووندایە، لە شەش مانگی یەكەمی 2024دا بە بەهای سێ ملیار و 200 ملیۆن دۆلار خانوو فرۆشراوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای "نایت فرانک" ی ڕاوێژکاری خانووبەرە لە ماوەی شەش مانگدا تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، بە گشتی 190خانووی لوکس بە بەهای سێ ملیار و 200 ملیۆن دۆلار فرۆشراون.


زانیاریی زیاتر: ڕاپۆرتەکە ڕوونیکردووەتەوە: کۆی ژمارەی گرێبەستەکان بە جێگیری ماوەتەوە سەرەڕای کەمبوونەوەی ژمارەی خانووە لوکسەکان لە بازاڕدا بە ڕێژە ٪65.5 لە چاو ساڵی ڕابردوودا .


باكگراوند: خانووی لوكس بەوو خانووانە دەگوترێن كە دەكەونە سەر دەریا و بەشێوەی ڤێلای كوالیتی بەرز دروستكراون.
 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان