ترەمپ: بایدن لە كێبڕكێی سەرۆكایەتی ناكشێتەوە

شەیری بکە لە:
ترەمپ: بایدن لە كێبڕكێی سەرۆكایەتی ناكشێتەوە

ترەمپ و بایدن

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ بەربژێری كۆمارییەكان بۆ پۆستی سەۆكی ئەمریكا دەڵێت، دیموكراتەكان ناتوانن جۆ بایدن بگۆڕن و خۆشی نایەوێت لە كێبڕكێكە بكشێتەوە.


وێنە گەورەکە: لە دوای یەكەمین دیبەیتی نێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن، دیموكراتەكان بیریان لە گۆڕینی بایدن كردەوە لە كێبڕكێ بۆ پۆستی سەرۆكی وڵات و ترەمپیش دەڵێت "هەرگیز بایدن ناكشێتەوە و بەردەوام دەبێت لە كێبڕكێكە".


لێدوانی فەرمی: دۆناڵد تڕەمپ، بەربژێری كۆمارییەكان بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند:"لەو باوەڕەدا نیم جۆ بایدن لە كێبڕكێكە بكشێتەوە، چونكە ئەو كەسێكی بە تموحە، هەموو كەسیش دەزانێت كە توانایەكی وای نییە و هیچ هێزێكی وەهای نییە بتوانێت بچێتەوە كۆشكی سپی".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: جۆ بایدن تەمەنی سەرو 80 ساڵە چەندین جار جوڵەی جیاواز و نامۆی كردووە، كە بووەتە جێگەی سەرنج، بەوهۆیەشەوە چەند جارێك داوای لێكراوە پشكنینی ژیری و هۆشیاری بكات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: