وێنەی درۆنەكە: سەرچاوە: سوپای ئەمریكا
ئاڤا دیجیتاڵ
درۆنی MQ-9 Reaper یەکێکە لە درۆنە هەرە پێشکەوتووەکانی سوپای ئەمریکا و بۆ هێرشی ورد بەکاردەهێنرێت.
بۆچی گرنگە: بەمەبەستی پێکانی ئەو ئامانجانە دروستکراوە کە پێویستە لە ماوەیەکی کورت و بەوردییەکی زۆرەوە بپێکرێن. بەزۆری سوپای ئەمریکا لەو کاتانەدا بەکاری دەهێنێت کە بیەوێت ئامانجێکی گەورە بپێکێت.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: MQ-9 Reaper درۆنێکە لە یەک کاتدا دەتوانێت چەند ئەرکێکی پێبسپێردرێت و زۆر دووربکەوێتەوە، لەلایەن دوو فڕۆکەوانیش ئاراستە دەکرێت. درۆنەكە بۆ مەبەستی هەواڵگریش بەکاردێت.
زانیاری زیاتر: درۆنی MQ-9 Reaper مووشەکی هێڵفایەر و پەیڤوەی هەڵدەگرێت، کە یەکێکن لە دوو وردترین مووشەکی ئەمریکا و بەدروستی ئامانجەکانیان دەپێکن.
ژمارەکان وا دەڵێن: تایبەتمەندییەکانی درۆنی MQ-9 Reaper
- توانا: هێزی 900 ئەسپ
- درێژی: 11مەتر
- پانی 3.8 مەتر
- کێش: 2223 کیلۆگرام
- خێرایی: 370 کم لە کاتژمێرێکدا
- مەودای دوورکەوتنەوە: 1850 کم
- ماوەی 14-24 کاتژمێر لە دوورەوە کۆنترۆڵ دەکرێت
- توانای بەرزبوونەوە: 15 کم
- مووشەک: هێڵفایەر، پەیڤوەی
- نرخ: 30 ملیۆن دۆلار
باکگراوند: لە 7-2-2024 سوپای ئەمریکا ئەم درۆنەی بۆ کوشتنی دوو فەرماندەی باڵای کەتائیبی حیزبوڵڵا بەکارهێنا.- هەروەها لە 3-1-2020 هەمان درۆن بۆ ئۆپەراسیۆنی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی دەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن سوپای ئەمریکاوە بەکارهێنرا.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 39 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
11 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- جیهان
- 18 ئەیلوول
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت