سەرۆکوەزیران بارزانی: لە سەرتاسەری کوردستان پلانی زیاترمان بۆ ڕێگەوبان هەیە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی: لە سەرتاسەری کوردستان پلانی زیاترمان بۆ ڕێگەوبان هەیە

ئاڤا نیوز

 

لەبارەی پرۆژەکانی ڕێگەوبانەوە سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایدەگەیێنێت، ئێمە بە یەک چاو سەیری هەموو هەرێمی کوردستان دەکەین.

 

وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی لە وەڵامی پرسیاری هاووڵاتیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە ڕێگەوبان دەڵێت، ئێمە هەموو هەرێمی کوردستان بە یەک چاو سەیر دەکەین و گرنگیش بە ڕێگەوبان دراوە.

 

لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: لە هەندێک پارێزگا لە کاتی قەیرانی دارایی حکومەتدا، کەرتی تایبەت هاوکاری ئەوانی کردووە و لەسەر ئەرکی خۆیان پرۆژەکانی جێبەجێ کردووە، هیوادارین لە سلێمانیش وەبەرهێنەر و سەرمایەداران ئەم کارە بکەن، لەبەر ئەوەی کێشەی گەورەی ئێمە ئەو قەیرانە داراییانە بووە کە لەم کۆتاییانە ڕووبەرووی بووینەوە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، پلانیان هەیە بۆ زیاترکردن و پەرەپێدان و باشترکردنی کوالێتیی ڕێگەوبان لەسەر ئاستی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: