تێگەیشتنە هەڵەکان لە ڕیفۆرمخوازەکانی ئێران

تێگەیشتنە هەڵەکان لە ڕیفۆرمخوازەکانی ئێران

گرافیک: ئاڤا نیوز

هێشتا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکەڵەیەکە لە کەلەپوور و نەرێنییەکانی زیاترن لە ئەرێنییەکان، بارگرانە بە باری مێژوو و پێکدادانەکانی و نۆستالژیای ڕابردوو و ناکۆکییەکانی لەڕووی ئایینی، تایفەگەری و نەتەوەییەوە. هێشتاش "ناسنامە بکوژەکان" وەکو ئەوەی ئەمین مەعلوف ناوی دەنێت، بەتەواوی هێزەوە کاریگەرە. تێگەیشتنی ئەم ڕەهەندە و هۆشیاربوون لەبارەیەوە دەبێتە ئامرازی وەلانانیان بەرەو ئاییندە.

 

هێشتا ناوچەکە دوورە لە تێپەڕاندن و دابڕان لەگەڵ ڕابردوودا وەکو ئەوەی لە ڕۆژئاوا ڕووی دا. تێکەڵکردنی کۆنتێکستەکانی شارستانیی گەل، نەتەوە و وڵاتان بەربەستە لەبەردەم هەر پێشکەوتنێکی کولتووری یان تۆمارکردنێکی شارستانی. ئێمە جیاوازین لە نموونە ڕۆژئاواییەکە و ئەو پێشکەوتنەی ئەمڕۆی دەرەنجامی کەڵەکەبوونی سێ سەدەیە لە "ڕابوون - ڕینیسانس" بۆ "ڕۆشنگەری" تاوەکو سەردەمی هاوچەرخ.

 

لە چوارچێوەی  شارستانی خۆمان زاراوەگەلێکی هاوشێوەی ئەوانەی ڕۆژئاوا بەکاردێنین وەکو، "ڕێنیسانس" و "ڕۆشنگەری"، بەڵام هەمان واتا هەڵناگرن. ئەمە چەمکی فەلسەفی و هزریین بەڵام بەکارهێنانیان لە بواری سیاسی، کولتووری و ڕاگەیاندن زیانبەخشە. هەموو دەزانن چۆن دەستەواژەکانی وەکویموکراسی" و "مافەکانی مرۆڤ" و "ئازادیی ڕادەربڕین" بۆ کوشتنی گەلان بەکارهێنران و بڵاوکردنەوەیەقامگیریی ئاژاوەگێڕی" لە ڕێگەی گرووپە فەندەمێنتاڵە تووندڕەوەکان لەو ماوەیەی بەەهاری عەرەبی" ناونرا پێش نزیکەی دەیە و نیوێکە.

 

'هەڵبژاردنەکانی ئێران' سەرنجی میدیایی ڕاکێشا. ئەمەش بە حوکمی کاریگەریی ئێران لە ناوچەکەدا، بە دیاریکراویش لە چەند وڵاتێکی عەرەبی کە ئێران کۆنترۆڵی کردووە و هەژموونی تەواوی بەسەر سیاسەتمەدار و بڕیار بەدەستەکانیدا هەیە. بەڵام هەڵبژاردنێکی ڕووکەشییە زیاتر لەوەی کرداری و کاریگەر بێت. بەراوردەکان تێگەیشتن لێی ئاسانتر دەکات؛ دەرەنجامی هەڵبژاردنی ئێران کە هیچ ناگۆڕێت بەراورد بە دەرەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئێستای بەریتانیا یاخود ئەمریکا کە زۆر لە بەرنامە و ئاراستەی حکومەتەکان دەگۆڕن.

 

لەم چوارچێوەیەدا هەندێک تێگەیشتنی هەڵە هەن، واتاکان ون و تێڕوانینەکان پەرشوبڵاو دەکەن و تێگەیشتنەکان دەشێوێنن، ئەو تێگەیشتنانە بەوردی لەپێناو ئەم مەبەستانەوە داڕێژراون، بەشێکیان لە کەلەپوور و هەندێکی لە ڕۆژئاوا و کولتووری سەردەم هاوردەکراون یاخود مەبەستدارانە لە بارودۆخی سیاسیی ڕۆژئاوا هێنراون بۆ دروستکردنی وەهمی هاوواتایی (یەکسانبوون).

 

'ڕیفۆرمخوازەکانی ئێران' یەکێکە لەو ناوانەی دەبێتە هۆی تێنەگەیشتنی ورد لە سروشتی دۆخی سیاسی لەوێ. هەر ئەوەی لەوێدایە "موحافیزکارە" جیاوازییەکەش لە پلەدایە نەک جۆر،  ئەم جیاکارییەش بەهەمانشێوە لە گرووپی ئیخوان موسلمین و گرووپەکانی ئیسلامی سیاسی وەکو هەڵۆ و کۆتر وان.

بڵاوبوونەوەی ئەم جیاکارییە مامەڵەکردن لەگەڵی تووشی سەرلێشێوانێکی تووند کرد. زیانەکانی ئەم گرووپانە کەم نەبووەوە تاوەکو خرانە لیستی تیرۆرەوە لەلایەن وڵاتە گرنگەکانی عەرەبی وەکو سعودیە، میسر و ئیمارات. هەموویان هەڵۆن لەبەر دوو هۆکاری نەگۆڕ: یەکەمیان ئایدۆلۆژیا و تووندییەکەی کە ڕێگرە لە پێداچوونەوەیەکی ڕاستەقینە، ئەوەی دیکەشیان ستراکچەری تووندوتۆڵی ڕێکخستن کە ناهێڵێت جیابوونەوەی لەناودا دروست بێت.

 

یەکێک لە نموونە ڕوونەکان لەم چوارچێوەیەدا، هێنانەکایەی جیاوازییەکی ڕۆژئاواییە لە نێوان باڵێکی سیاسی و سەربازی بۆ هەندێک لایەنی ئۆپۆزیسیۆن؛ وەک لە ئێرلەندا و حیزبی 'شینفین' باڵی سیاسیی 'سوپای کۆماری ئێرلەندا' و مۆدێلەکانی دیکە لە ڕۆژئاوا کە هاوردەکردنی ئەم جیاکارییە گەیشتووەتە گرووپەکانی ئیسلامی سیاسیی ئێمە.

 

بەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە تێکەڵکردنی سیاسەت و تووندوتیژی بەقەد گرووپی ئیخوان موسلمین و ڕێکخستنە نهێنییە تووندوتیژەکەی کۆنە، بەڵام پاساودانی بە باڵێکی سیاسی و باڵێکی سەربازی تا ڕادەیەک نوێیە کە ئێستا زۆر بەکاردەهێنرێت، بەهۆی کارییگەرییەکەی لە بڵاوەپێکردنی هەڵوێستە سیاسی و یاساییەکان بەرامبەر ئەم گرووپ و ڕێکخستنانە.

حیزبوڵڵای لوبنان ئەم جیاکارییەی نێوان باڵی سیاسی و سەربازیی هاوردە کردووە. بەهەمانشێوەش حەماس و هەندێک گرووپی فەڵەستینی دیکە. هەروەهاۆمەڵەکانی سەحوەی ئیسلامی" لە سعودیە و باڵە سیاسییەکەی و شوێنەکانی دیکە و ڕێکخستنی "قاعیدە" و باڵە سەربازییەکەی، لەڕاستییدا گوتە تەلەڤزیۆنییەکەی سەفەر حەوالی کە لایەنگیری سەحوە دەکات لەبیرناکرێت کە گوزارشتی لە داواکارییەکانی باڵی سیاسی لە تاوانەکانی باڵی سەربازی دەکرد لە ساڵی 2003.

 

ناکۆکییەکانی ئێران لەنێوان تووندڕەو و زیاتر تووندڕەوەکانە؛ هەموویشی لە چوارچێوەی یەک سیستەمدایە کە یەک ڕابەری هەیە، ئەو ڕێگە بە یەکێکیان دەدات پێشکەوێت ئەوەش بەپێی بارودۆخی سیاسی و نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی. ڕیفۆرمخوازە ڕاستەقینەکانی ئێران لە دەربەدەرییدا دەژین و بەدەست پەرتەوازەییەوە دەناڵێنن و بەردەوام و بەشێوەیەکی سیستیماتیک بەئامانج دەگیرێن.

 

"ڕیفۆرمخوازەکانی ئێران" بریتیبوون لە کەسایەتییەکانی وەکو؛ ڕەفسەنجانی، خاتەمی، موسەوی و کەڕووبی، هەرچەندە ناکۆکی ڕاستەقینەیان لەگەڵ ڕژێمدا دەرنەبڕیوە، بەڵام زۆر سەرکوتکران دوای ئەوەی سوودی کاتی و قۆناغییان لێ وەرگیرا. لە کتێب و نووسینەکانیاندا هەمیشە هێرشیان کردووەتە سەر وڵاتانێک کەنداو و  وڵاتانی عەرەبی کە بە سانایی دەبینرێن.

بۆ نموونە ئەوەی جەواد زەریف، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران لە ڕۆژنامەییۆرک تایمز" لە ساڵی 2016 نووسیوویەتی لەبارەی "ڕێککەوتنی ئەتۆمی"ی بەدناو و هێرشە بەردەوامە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکەی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو و عەرەبی بۆئەوەی شتەکان لە شوێنی خۆیان دابنێن و لابردنی هەر وەهمێک کە ڕەنگە ئاماژە بۆ هەڵوێست یان سیاسەتێکی جیاوازیان هەر گۆڕینێکی گرنگ لە ستراتیژیەکەی گیراوەتەبەر بکات.

 

لە کۆتاییدا، بە تێگەیشتنی ورد دەتوانرێت بە باشترین شێوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، سیاسەت دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ دۆست و نەیار بکات، بەڵام بۆ هەر یەکێکیان ئامراز و میکانیزمی جیاواز هەن.

وەرگێڕانی: فازیل عەبدوڵڵا

سەرچاوە: شەرقولئەوسەت

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: