ماکرۆن داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی ڕەت کردەوە

شەیری بکە لە:
ماکرۆن داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی ڕەت کردەوە

ئیمانوێل ماکرۆن و گابرێل ئاتال

ئاڤا نیوز 


 ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا داوای دەست لە کارکێشانەوەی گابرێل ئاتال، سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسای قبوڵ نەکرد و داوای لێکرد لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.


بۆچی گرنگە: ئەم داوایەی ماکرۆن لە گابرێل " لە پێناو جێگیربوونی سەقامگیری وڵات" و چۆڵ نەکردنی مەیدانەکەیە بۆ چەپەکان.


وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی خولی دووەمی فەرەنسا، هاوپەیمانی چەپەکان براوە بوون، داوایان لە سەرۆکوەزیران کرد دەست لە کاربکێشێتەوە، ئەویش ئەمڕۆ دەستلەکاركێشانەوەکەی پێشکەش بەسەرۆکایەتی فەڕەنسا کرد، بەڵام ماکڕۆن داواکەی قبوڵ نەکرد.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئۆفیسی سەرۆکایەتی کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند: داوا دەکەین، گابرێل ئاتال، لە پێناو سەقامگیری وڵات لە کارەکەی بەردەوام بێت.


باکگراوند: ڕۆژی حەوتی تەمووز، خولی دووەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی فەرەنسا بەڕێوەچوو، هاوپەیمانی چەپەکان لە پلەی یەکەمدان و بانگەشەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی فەرەنسا دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان