نزیکەی 900 هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرنەهێناوە

شەیری بکە لە:
نزیکەی 900 هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرنەهێناوە

پشکنینی پەنجەمۆری هاونیشتمانییەک. وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی دەنگدەرانی گشتیی ھەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە کە سێ ملیۆن و 789 ھەزار و 360 دەنگدەرە، ئاشکراشیکرد 888 هەزار و 280 کەس کارتی بایۆمەترییان دەرنەهێناوە.


لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزر ڕاگەیاند: کۆی گشتیی دەنگدەران لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سێ ملیۆن و 789 ھەزار و 360 دەنگدەرە، تا ئێستاش دوو ملیۆن و 901 ھەزار و 80 دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرھێناوە و بەم پێیەش 888 هەزار و 280 کەس کارتی بایۆمەتریان دەرنەهێناوە.


ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی دەنگدەران لە پارێزگای ھەولێر یەک ملیۆن و 366 ھەزار و 462  دەنگدەرە  لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و 16 ھەزار و 357 دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرھێناوە.

ھەروەھا ژمارەی دەنگدەران لە سلێمانی و یەک ملیۆن و 469 ھەزار و 152 دەنگدەرە و لەو ژمارەیەش یەک ملیۆن و 146 ھەزار و 530 کەس کارتی بایۆمەترییان دەرھێناوە. 

ژمارەی دەنگدەران لە دهۆک ، 926 ھەزار و 746 دەنگدەر و لەو ژمارەیەش738 ھەزار و 193 کەس دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان وەرگرتووەتەوە.


باکگراوند: ڕۆژی 26 ی حوزەیرانی 2024، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی وەک وادەی بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی ھەڵبژاردن دیاریکرد.


 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان