گرفتی كه‌مئاویی قه‌زای ڕواندز چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

شەیری بکە لە:
گرفتی كه‌مئاویی قه‌زای ڕواندز چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

دیمەنێکی ڕواندز- وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


به‌ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، بڕێک پاره‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفتی که‌مئاویی قه‌زای ڕواندز ته‌رخان ده‌کرێت.


وێنه‌ گه‌وره‌که‌: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ره‌زامه‌ندی داوه‌ له‌سه‌ر ته‌رخانکردنی بڕی ملیارێک و دووسه‌د ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ دابینکردنی ترۆمپای تازه‌ بۆ پڕۆژه‌ی ئاوی بێخاڵ.


لێدوانی فه‌رمی: ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامی قه‌زای ڕواندز بە ئاڤانیوزی گوت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ترۆمپاکانی پڕۆژه‌که‌ی ئاوی بێخاڵ کۆن بوون و توانایان نه‌مابوو، له‌ ساڵانی رابردوو گرفتی که‌مئاویی له‌ به‌شێک له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی قه‌زای ڕ‌واندز هه‌بوو، خۆشبه‌ختانه‌ به‌ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕی ملیارێک و دووسه‌د ملیۆن دینار ته‌رخان کراوه‌ بۆ کڕین و دابینکردنی ترۆمپای تازه‌ به‌مه‌ش گرفتی که‌مئاویی ڕه‌واندز چاره‌سه‌ر ده‌بێت".


باکگراوند: ڕواندز سه‌ر ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانە، نزیکه‌ی حەوت کیلۆمه‌تر له‌ ناوه‌ندی شاری سۆران و 10 کیلۆمه‌تر له‌ تاڤگه‌ و هاوینه‌هه‌وای بێخاڵ و 123 کیلۆمه‌تریش له‌ ناوه‌ندی شاری هه‌ولێره‌وه‌ دووره‌.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: