مووچەی کارمەندانی کەرتی تایبەت بەئەلیکترۆنی دەکرێت

شەیری بکە لە:
مووچەی کارمەندانی کەرتی تایبەت بەئەلیکترۆنی دەکرێت

ئاڤا نیوز

دوای تەواوبوونی فەرمانبەرانی حکومی، مووچەی کارمەندانی کەرتی تایبەت لە چوارچێوەی پرۆژەی "هەژماری من" بەئەلیکترۆنی دەکرێت، بەم هەنگاوەش دەتوانن لە 19 قەرز و پێشینە سوودمەند بن.

 

وێنە گەورەکە: ساڵی داهاتوو پرۆسەی تۆمارکردنی فەرمانبەرانی حکومی لە پڕۆژەی "هەژماری من" تەواو دەبێت، دواتر پرۆژەکە بۆ کارمەندانی کەرتی تایبەت بەردەست دەبێت کە ژمارەیان سەدان هەزار کەسە.

زانیاریی تایبەت: خۆتۆمارکردن بۆ فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت لە بانکە بەشداربووەکانی هەژماری من ئارەزوومەندانەیە، وەک فەرمانبەرانی حکومیش دەتوانن لە سەرجەم خزمەتگوزارییە بانکییکەکان و قەرز و پێشینە سوودمەند بن کە بڕەکەیان لە نێوان سێ ملیۆن بۆ 300 ملیۆن دینارە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بانکە بەشداربووەکانی هەژماری من چەندین خزمەتگوزاری پێشکەش بە مووچەخۆران دەکەن، گرنگترینیان؛ وەرگرتنی مووچە بە ئەی تی ئێم، پرۆسەی حەواڵە و کڕینی کاڵا بەشێوەی ئەلیکترۆنی، ڕاکێشانی پارە لە دەرەوە، سوودمەندبوون لە قەرز و پێشینەکانی وەک؛ هاوسەرگیری، کڕینی زەوی و خانوو و یەکەی نیشتەجێبوون، خوێندن، پرۆژەی بچووک و قەرزی بازرگانی.





زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان