خولێكی نوێی كۆلێژی ئه‌ركان بۆ ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێته‌وه‌

شەیری بکە لە:
خولێكی نوێی كۆلێژی ئه‌ركان بۆ ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێته‌وه‌

چەند پێشمەرگەیەک- وێنە: محەممەد شوانی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، خولێکی نوێی کۆلێژی ئه‌رکان له‌ به‌غدا بۆ ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه‌ ده‌کرێته‌وه‌.


لێدوانی فه‌رمی: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ راگه‌یێنر‌اوێکدا داوا لە هێزەکانی (70و80)ی پێشمەرگە و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، فەرماندەیی زێرەڤانی، بەرگریی و فریاکەوتن، کۆلێژی ئەرکان، فیرقەکانی(1،2،3،4) و لیواکانی پیادە، بنکەکانی مەشقی (سلێمانی -کەرکووک - دهۆک) دەکات کە ناوی پاڵێوراوانیان بۆ ڕەوانە بکەن بۆ بەشداریکردن لە خولی85ی کولێژی ئەرکان لە بەغدا  لە 2024/12/1 و دوا بەروار بۆ وەرگرتنی ناوی ناوی پاڵێوراوان 2024/7/15 ـە.


زانیاریی زیاتر: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌ مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتنی ئه‌فسه‌ران له‌ خولی 85ی ئه‌رکان له‌ به‌غدا داوه،‌ بریتیین له‌ ئه‌وه‌ی که‌ داواکار ده‌بێت به‌کالۆریۆسی له‌ زانستی سه‌ربازی هه‌بێت، هاوکات خولی سه‌رکردایه‌تیی ته‌واو کردبێت، ته‌مه‌نی له‌ 38 ساڵ زیاتر نه‌بێت، پله‌ی سه‌ربازی نه‌قیب یان ڕائید بێت و زمانی عه‌ره‌بیش بزانێت.


بۆچی گرنگە: هه‌ر ئه‌فسه‌رێک دوای ته‌واوکردنی کۆلێژی ئه‌رکان، بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌ زانستی سه‌ربازی پێده‌درێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: