وەزارەتی پەروەردە: زیاتر لە 12 هەزار منداڵ گەڕێنراونەتەوە بەر خوێندن

شەیری بکە لە:
وەزارەتی پەروەردە: زیاتر لە 12 هەزار منداڵ گەڕێنراونەتەوە بەر خوێندن

ژمارەیەک قوتابی سەرەتایی - وێنە: محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز 


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهاوکاری چەند ڕێکخراوێک توانراوە بەشێکی زۆر لەو منداڵانەی لە خوێندن دابڕاون بگەڕێنرێنەوە.


وێنە گەورەکە: بەشێک لە خێزانەکان بەهۆكاری دارایی و چەند هۆكارێكی دیكە توانای ئەوەیان نەبووە منداڵەکانیان بخەنە بەرخوێندن، یاخود ناهێڵن بخوێنن و کاریان پێ دەکەن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی کردەوە: بە هاوکاری ڕێکخراوی یونیسێف و چەند ڕێکخراوێکی دیکەی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی، بۆ ساڵی 2023-2024، توانراوە 12 هەزار و 334 منداڵ بگەڕێنرێنە
وە بەرخوێندن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان توانراوە 26هەزار و 384 منداڵ بگەڕێنرێنەوە بەر خوێندن.


بۆچی گرنگە: بەپێی جاڕنامەی مافی مرۆڤ، مافی هەر منداڵێكە بخوێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ