بەهۆی گەرماوە لە پارێزگایەکی عێراق ڕۆژێک دەکرێتە پشوو

شەیری بکە لە:
بەهۆی گەرماوە لە پارێزگایەکی عێراق ڕۆژێک دەکرێتە پشوو

فرۆشیارێكی سەهۆڵ لە یەكێك لە شەقامەكانی بەسرە- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


پارێزگاری بەسرە لە ڕێگەی فەرمانێکی کارگێڕییەوە، بڕیاریدا ڕۆژی پێنجشەممە بکرێتە پشووی فەرمی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 پلەی سیلیزی.


وێنە گەورەکە: بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق بۆ ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی باشووری عێراق بە دیاریکراویش لە پارێزگاکانی بەسرەو میسان دەگاتە 50 پلەی سیلیزی و لە ڕۆژی پێنجشەممەوە پلەکانی گەرما بەرزتریش دەبنەوە.


نووسراوی فەرمی: لەبەر بەژەوەندیی گشتی و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە، بڕیارماندا ڕۆژی پێنجشەممە 11-7-2024 لە پارێزگای بەسرە دەبێتە پشووی فەرمی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمان بۆ سەروو 50 پلەی سیلیزی.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوەندی کەشناسی عەرەبی هۆشداری داوە لە هاتنی شەپۆلێکی گەرمای پڕوكێنەر کە لە ڕۆژی چوار شەممەوە دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما لە ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی لەنێویاندا عێراق بۆ 50 پلەی سەدی بەرزدەبنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: