ڕێکارەکانی پڕۆژەی دارایی بۆ ڕزگاربووانی ئێزدی دەست پێ دەکات

شەیری بکە لە:
ڕێکارەکانی پڕۆژەی دارایی بۆ ڕزگاربووانی ئێزدی دەست پێ دەکات

ڕێوڕەسمێکی ئایینیی ئێزدییەکان- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


ئەندامێکی دەستەی باڵای بنکەی لالش ڕایگەیاند، دەستیان بە ڕێکارەکانی پڕۆژەی پاڵپشتیی دارایی سەرۆکوەزیران بارزانی کردووە  بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی 02-07-2024، لە هەولێر سەرۆکوەزیران بارزانی پڕۆژەیەکی پاڵپشتیی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕاگەیاند.


بۆچی گرنگە: ئەو پڕۆژەیەی سەرۆکوەزیران بارزانی هاوکارییەکی گرنگە، چونکە ھێشتا بەشێکی زۆری کوردانی ئێزدی لە کەمپەکاندا دەژین و پێویستیان بەوە ھەیە ھاوکاری بکرێن.


لێدوانی فەرمی: جەعفەر سمۆ، ئەندامی دەستەی باڵای بنکەی لالش بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەوان ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارین و ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەیان دەست پێ کردووە و زیاتر لە سێ هەزار ژن و کچی ڕزگاربوو لێی سوودمەند دەبن.


زانیاریی زیاتر: هەموو هەوڵێک بۆ ئەوەیە پێش ڕێکەوتی 03-08-2024، کە دەکاتە ساڵڕۆژی کارەساتی شنگال ئەو پڕۆژەیە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


گۆشەیەکی دیکە: بەپێی قسەی ئەندامەكەی دەستەی باڵای بنکەی لالش، ئەوان لە هەوڵی ئەوەدان جگە لە کچ و ژنانی ڕزگاربوو، پیاوانی ڕزگاربووش سوودمەند بکەن لە پڕۆژە داراییەکەی سەرۆکوەزیران بارازانی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان