ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگا: دەنگۆی هاتنی سوودانی بۆ کەرکووک ڕاست نییە

شەیری بکە لە:
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگا: دەنگۆی هاتنی سوودانی بۆ کەرکووک ڕاست نییە

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک- وێنە: ڕاگەیاندنی ئەنجوومەن

ئاڤا نیوز


ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕەتیدەکاتەوە، سوودانی سەردانی کەرکووک بکات و دەڵێت ئومێد هەیە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا بکرێت.


وێنە گەورەکە: نزیکەی هەشت مانگە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کراوە، هێشتا لایەنەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێک.


لێدوانی فەرمی: حەسەن مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی پارتی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەگەرچی ئومێدێکی زۆر هەیە بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بەڵام تەواوی ئەو دەنگۆیانە ناڕاستن کە دەڵێن سوودانی دێتە کەرکووک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان.


زانیاریی زیاتر: حەسەن مەجید دەڵێت: لەچەند هەفتەی پێشوو دوور لە چاوی میدیاکان لەنێوان چەند لایەنێک کۆبوونەوە کراوە.


باکگراوند: ڕۆژی 18-12-2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق ئەنجامدرا، کورد لە پارێزگای کەرکووک توانی لەکۆی 16 کورسی، حەوت کورسی و کورسییەکی کۆتاش بەدەستبهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ