لە سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک کوژرا و چواری دیکە برینداربوون

شەیری بکە لە:
لە سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک کوژرا و چواری دیکە برینداربوون

وێنەی چەند کۆڵبەرێک - ڕێکخراوی هەنگاو

ئاڤا نیوز


لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، سوپای پاسدارانی ئێران تەقە لە چەند کۆڵبەرێک دەکات، بەهۆیەوە کۆڵبەرێک کوژراوە و چواری دیکەش برینداربوون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە خەڵکی ناوچەی سەلاسی باوەجانییە و لە ناوچەی نەوسود لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆهەڵاتی کوردستان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: سوپای پاسداران لە نەوسوود بە هەڕەمەکی تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە.


ئەمەش بزانە: کۆڵبەرە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوەن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان