كێ دەبێتە خانمی یەكەمی ئێران؟

شەیری بکە لە:
كێ دەبێتە خانمی یەكەمی ئێران؟

مەسعود پزیشکیان- وێنە: میدیای ئێرانی

ئاڤا نیوز


مەسعود پزیشکیان توانی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی ئێراندا سەروو 16 ملیۆن دەنگ بەدەستبهێنێت و ببێت بە نۆیەمین سەرۆککۆماری ئێران، پرسی خانمی یەکەمی ئێران لە میدیا جیهانییەکاندا دەنگی داوەتەوە و دەپرسن کێ دەبێتە خانمی یەکەمی ئێران.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەسعود پزیشکیان دوو کوڕ و کچێکی هەیە لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا هاوژینەکەی لەدەستداوە و خۆی منداڵەکانی گەورە کردووە، بڕیاری داوە جارێکی دیکە هاوسەرگیری نەکاتەوە وەک خۆی دەڵێت خزمەتی منداڵەکانی و نیشتیمانەکەی دەکات.


ئەمەش بزانە: ئێستا ئێران خانمی یەکەمی نییە و پزیشکیان کچەکەی لەگەڵ خۆی دەباتە شوێنە گشتییەکان و لە ڕێوڕەسمەکاندا لەگەڵی دەبێت.


زانیاریی بەدەستهاتوو:مەسعود پزیشکیان پزیشکی تایبەتی دڵە، شەش زمان دەزانێت، کەسایەتیەکی ڕیفۆرمخوازی سونەتییە و یەکێکە لە قوتابییەکانی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران و بە خوێنەوارترین سەرۆکی ئێران ناوی دەرکردووە.

پزیشکیان و کچەکەی

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان