سیناتۆرە دیموكراتەكان داوای دەستلەكاركێشانەوەی بایدن دەكەن

شەیری بکە لە:
سیناتۆرە دیموكراتەكان داوای دەستلەكاركێشانەوەی بایدن دەكەن

جۆ بایدن - وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


بەشێک لە سیناتۆرانی پارتی دیموکراتەکان لە ئەمریکا، داوا لە جۆ بایدن دەکەن واز لە کاندیدبوونەکەی بهێنێت و دەست لە کار بکێشێتەوە.


وێنە گەورەکە: لەبەر خراپی دۆخی تەندروستی جۆ بایدن و ئەو ڕەفتارە “نامۆیانەی” ڕۆژانە دەیکات لە کاتی گوتاردان و دەرکەوتنەکانیدا بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرێسی حیزبەکەی داوایان کردووە دەست لە کار بکێشێتەوە و واز لە بەربژێربوونی بهێنێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 20 کۆنگرێسمان داوایان لە سەرۆکی فڕاکسیۆنەکەیان لە کۆنگرێسی ئەمریکا کردووە، لەبەر ئەو دۆخە نالەبارەی کە بایدنی تێکەوتووە پێوستە دەست لە کار بکێشێتەوە.


ئەمەش بزانە: دوای ئەوەی لە گەڵ دۆناڵد ترەمپ لە یەکەمین دیبەیتدا نەیتوانی ئەدایەکی باش پێشکەش بکات، دیموکراتەکان پلانیان هەیە بایدن لە بەربژێر بوون بکشێننەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان