ئاڤا نیوز زانیاری لەسەر دروستکردنی جووتسایدی خورماتوو-کفری ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا نیوز زانیاری لەسەر دروستکردنی جووتسایدی خورماتوو-کفری ئاشکرا دەکات

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


قایمقامی خورماتوو ڕایگەیاند، لیژنەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ هەڵسەنگاندنی خێرا بۆ شەقامی جووتسایدی خورماتوو-کفری ڕاسپێردراون.


وێنە گەورەکە: شەقامی یەکسایدی نێوان خورماتوو-کفری بەهۆی خراپی و تێکچوونیەوە، ڕۆژانە ڕووداوی هاتووچۆی تێدا ڕوودەدات، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ڕێگایەکی بازرگانیی خێرایە لەنێوان شارەکانی ئیدارەی گەرمیان و کەرکووک و بەغدا.


لێدوانی فەرمی: د.حەسەن زەینلعابدی، قایمقامی دوز خورماتوو، بە ئاڤا نیوزی گوت: دوو ساڵە لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر هێڵم بۆ دروستکردنی شەقامی خورماتوو-کفری، پێش دوو ڕۆژ لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەیوەندیان پێوەکردم، تیمێک بۆ هەڵسەنگاندنی خێرای شەقامەکە دەنێرن، بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی لەو بارەیەوە بۆ سەرووی خۆیان بەرزبەکەنەوە.


لە لایەکی دیکەوە: قایمقامی دوز خورماتوو دەڵێت: "ئێمە داوای یەک سایدمان کردبوو، بەڵام لەبەر پێویستی بەڵێن دەدەین ئەو تیمەی بۆ کەشفکردن دێن، ئێمە کەشفی دوو سایدیان پێ بکەین، تا بە دوو ساید دروست بکرێت".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: