سەرۆکوەزیران بارزانی: پلانمان هەیە کارەبا بکەین بە 24 کاتژمێر

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی: پلانمان هەیە کارەبا بکەین بە 24 کاتژمێر

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران بارزانی  لەبارەی گرفتی کارەبا وەک کێشەیەکی گشتی لە هەموو کوردستان ڕایگەیاند، پلانیان هەیە بیکەن بە 24 کاتژمێری.

وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک هاونیشتمانی سنووری پارێزگای سلێمانی کە ئەمشەو بەشی یەکەمی بڵاوکرایەوە، گوێی لە داخوازی و داواکاری و کێشەکانیان گرت و وەڵامی پرسیارەکانیانی دایەوە، یەکێک لە پرسیارەکانیش تایبەت بوو بە کارەبا.

لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی گوتی: ئەگەرچی ژمارەی ئێستای دانیشتووان بەراورد بە سەرەتای ڕاپەڕین دووهێندە زیادی کردووە، بەڵام  بەرهەمهێنانی کارەبا 10 هێندە زیادی کردووە، ئینجا بەش ناکات، چونکە خواست لەسەر کارەبا زیاتر بووە.

زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکەی دا و گوتی: "پلانمان هەیە کارەبا بکەین بە 24 کاتژمێر، بەڵام بەڵێنی کاتەکەی نادەم، چونکە خەریکە کاری لەسەر دەکرێت تاوەکو زیاتر دڵنیا دەبین".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان