هاریس دەتوانێت لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا شکست بە ترەمپ بهێنێت؟

شەیری بکە لە:
هاریس دەتوانێت لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا شکست بە ترەمپ بهێنێت؟

کەمالا هاریس و جۆ بایدن

ئاڤا نیوز

 

لەکاتێکدا کەمالا هاریس لەلایەن ژمارەیەک کەسایەتیی باڵای پارتی دیموکراتەوە وەک جێگرەوەی بایدن پێشنیاز کراوە، نیگەرانی لای کۆمارییەکان دروست کردووە.

 

وێنە گەورەکە: ئەگەر بایدن ملکەچی فشارەکان بێت و دەستبەرداری بەربژێری دیموکراتەکان بێت، کەمالا هاریس، لە شوێنی بایدن دەبێتە بەربژێری دیموکراتەکان.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: چالاکوانان و بەرپرسانی دیموکراتەکان دەپرسن: ئایا هاریس چانسی باشتری هەیە لە بایدن، ئایا لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوو و بەربژێری ئێستای کۆمارییەکان دەباتەوە؟

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر هاریسی 59 ساڵان، سیناتۆری پێشووی ئەمەریکا و داواکاری گشتی پێشووی کالیفۆرنیا، ببێتە بەربژێری پارتی دیموکرات و سەرکەوتنی لە هەڵبژاردن بەدەستهێنا، ئەوا دەبێتە یەکەمین سەرۆکی ژن لە مێژووی ئەمریکا.

 

ئەمەش بزانە: هاریس لە مێژووی ئەمریکادا، یەکەم ئەفریقیی ئەمریکییە پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکای بەدەستهێناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان