عێراق به‌ مه‌رج خانووه‌ زێده‌ڕۆكان تاپۆ ده‌كات

شەیری بکە لە:
عێراق به‌ مه‌رج خانووه‌ زێده‌ڕۆكان تاپۆ ده‌كات

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

به‌پێی لیژنەی خزمەتگوزاری پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سه‌رقاڵى داڕشتنی یاسایه‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی خاوه‌ندارێتی ئه‌و خانووانه‌ی كه‌ بە زێدەڕۆیی دروستكراون.

 

وێنە گەورەکە: دوای ساڵی 2003 و ڕووخانی ڕژێمی بەعس، هەزاران خانوو بەشێوەی زێده‌ڕۆیی دروستكران لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.

 

لێدوانی فەرمی: حوسێن حەبیب، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، خاوه‌ندارێتی ئه‌و خانووانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی زێده‌ڕۆیی دروستكراون بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە تێیدا نیشتەجێن به‌و مه‌رجه‌ی کە ڕێکوپێک دروستكرا بن.

 

زانیاریی زیاتر: بەپێی ئامارە فەرمییەکان له‌ به‌غدا زیاتر لە 130 هەزار خانوو، له‌ به‌سڕه‌ 90 هەزار خانوو و له‌ کەرکووکیش نزیكه‌ی 90 هەزار خانوو له‌سه‌ر زه‌وی زێده‌ڕۆیی دروستكراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ