سەرکردەیەکی حەماس: بەبێ ئاگربەست دانوستانی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان دەکرێت

شەیری بکە لە:
سەرکردەیەکی حەماس: بەبێ ئاگربەست دانوستانی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان دەکرێت

منداڵێکی فەڵەستینی سەیری باڵەخانە ڕووخاوەکانی گەڕەکەکەی دەکات. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

سەرکردەیەکی حەماس، بۆ ئاژانسی فرانس پرێس قسەی کردووە و باس لەوە دەکات، ڕێککەوتوون لەسەر دەستپێکردنی دانوستانەکان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بە بێ ئەوەی ئاگربەست بکرێت.

 

بۆچی گرنگە: ئەم قسەیەی حەماس لەکاتێکدایە کە وڵاتانی ناوبژیوان هەوڵی "وەستاندنی شەڕی غەززە" دەدەن، بۆ ئەوەی هیچ نەبێت "هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی لێقەوماوی غەززە بگوازرێنەوە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەماس پێشووتر مەرجی بۆ ئیسرائیل ئەوە بوو، "ئاگربەستی هەمیشەیی" بکرێت، ئینجا بە ئاڵوگۆڕی بارمتەکان ڕازی دەبێت. ناوبژیوانانیش ڕایان وابوو تاوەکو دانوستان لەسەر ئازادکردنی بارمتەکان بەردەوام بێت، ئاگربەستیش بەردەوام بێت.

 

ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: بەگوێرەی ئەم لێدوانە بێت، حەماس لە مەرجەکەی بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی پاشەکشەی کردووە ، بەو پێیەی ڕێککەوتووە لەسە ئەوەی دانوستانەکان بەبێ  ئاگربەستی هەمیشەیی دەست پێ بکەن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: