سەرۆكوەزیرانی نوێی بەریتانیا بۆ ئیسرائیل: بەوریاییەوە مامەڵە بكەن

شەیری بکە لە:
سەرۆكوەزیرانی نوێی بەریتانیا بۆ ئیسرائیل: بەوریاییەوە مامەڵە بكەن

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

سەرۆكوەزیرانی نوێی بەریتانیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، نیگەرانن لە دۆخی باشووری لوبنان و پێویستە بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن.

 

وێنە گەورەكە: دوای ئەوەی کیەر ستارمەر، بوو بە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، یەكەمین پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەكەی ئەنجامدا و نیگەرانی خۆی لە دۆخی باشووری لوبنان ڕاگەیاند.

 

لێدوانی فەرمی: کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتی: دۆخی سنووری باشووری لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل زۆر جێگەی نیگەرانییە و پێویستە هەموو لایەنەکان بەوریاییەوە مامەڵە بکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان