لە کێڵگەکانی پەتاتە هەلی کار بۆ سێ هەزار کەس دەڕەخسێنرێت

شەیری بکە لە:
لە کێڵگەکانی پەتاتە هەلی کار بۆ سێ هەزار کەس دەڕەخسێنرێت

بەرهەمی پەتاتە - وێنە: KRG

ئاڤا نیوز


لە بەردەڕەش بەرهەمی پەتاتە پێگەیشتووە و هەلی کاری بۆ سێ هەزار کەس پەیداکردووە.


وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەستبەکاربوونی، سیاسەتی زیادکردنی بەرهەمی نێوخۆیی و بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی گرتووەتەبەر.


لێدوانی فەرمی: تەحسین سلێمان، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی بەردەڕەش بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەمساڵ لە سنووری بەردەڕەش 25 هەزار دۆنم زەوی بە پەتاتە چێنراوە و 300 هەزار تۆن بەرهەمی هەیە.


زانیاریی زیاتر: بە پێگەیشتنی بەرهەمی پەتاتە نزیکەی سێ هەزار هەلی کاری ڕۆژانەی دابینکردووە، دەیان تۆن بەرهەمی پەتاتە هەناردەی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێت، ئەمە جگە لە هەناردەکردنی دەرەوە.


خاڵی ئەرێنی: تەنیا بە بەرهەمی پەتاتەی قەزای بەردەڕەش دەتوانرێت بە ڕێژەی 75%ـی پێویستی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.


لە لایەکی دیکەوە: ڕۆژی 11-06-2024، سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی پەتاتەی لە قەزای بەردەڕەش کرد و گوتی: بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی جووتیاران دەبین و حکومەت لە کارکردن بۆ پەرەپێدانی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان