منداڵێک لە باوەشی باوکی کەوتەخوارەوە و خنکا

شەیری بکە لە:
منداڵێک لە باوەشی باوکی کەوتەخوارەوە و خنکا

هەواڵی ئاڤا

ئاڤا نیوز 


لە هاوینە هەواری بێخاڵ دوای ئەوەی منداڵێک لە باوەشی باوەی کەوتە خوارەوە، خنکا.


وێنە گەورەکە: بەهۆی بەرزی ژمارەی ڕووداوەکانی خنکان لە ساڵانی ڕابردوو، بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ ڕێکار و ڕێنماییەکانی مەلەکردنی توند کردووەو قەدە‌‌غەی خستووەتەسەر چەندین شوێنی مەلەکردنی ناوچە گەشییارییەکان.


لێدوانی فەرمی: ڕائید ڕەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لە هاوینە هەواری بێخاڵ باوکێک کورە تەمەن دوو ساڵەکەی لە دەست دەکەوێتە خوارەوە و دەخنکێت و تا ئیستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە تیمەکانمان سەرقاڵی گەرانن بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی".


ژمارەکان وادەڵێن: لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 61 کەس بەهۆی ڕووداوەکانی خنکان و سووتان و هەڵدێران لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش بەپێی ئاماری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: