ڕێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردنی فەڕەنسا  بەرزە

شەیری بکە لە:
ڕێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردنی فەڕەنسا  بەرزە

دیمەنی دەنگدان لە فەرەنسا- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


ڕێژەی بەشدارییکردن لە دەنگدان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی فەرەنسا بەرزە، بە بەرزترین لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوو دادەنرێت.


وێنە گەورەکە: هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاندووە ڕێژەی دەنگدان تا نیوەڕۆی ڕۆژی دەنگدان گەیشتووەتە  26.63٪ کە لە ساڵی 1981ـەوە ئەمە بەرزترین ڕێژەیە.


ئەوەی پێشبینی دەكرێت: بە گوێرەی ڕاپرسییەکان پێشبینی دەکرێت پارتە ڕاستڕەوەکان بتوانن زۆرینەی ڕێژەی کورسییەکانی پەرلەمان بە دەست بهێنن. کە لە گەڕی یەکەمیشدا لە پێشەوە بوون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە هۆی ئەگەری سەرکەوتنی ڕاستڕەوەکان، هەڵبژاردنەکان لە دۆخێکی پڕ لە دڵەڕاوکێدا بەڕێوە دەچن و نزیکەی 30 هەزار هێزی پۆلیس بڵاوەیان پێکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان