هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی  ئێران نرخی تومەنی بەرزکردووەتەوە

شەیری بکە لە:
هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی  ئێران نرخی تومەنی بەرزکردووەتەوە

دۆلار و تمەن

ئاڤا نیوز


دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی ئیران و دەرچوونی مەسعوود پزیشکیان نرخی تومەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی 200 هەزار بەرزبووەتەوە.


وێنە گەورەکە: دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران و دەرچوونی مەسعوود پزیشکیان بە سەرۆککۆماری نوێ، نرخی تومەن بەرامەبەر بە دۆلاری ئەمریکی، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا 200 هەزار و لەماوەی هەفتەیەکیشدا 300 هەزار بەهاکەی بەرزبووەتەوە. 


لێدوانی فەرمی: "ڕۆژێک پێش هەڵبژاردن واتە 4-7-2024 پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوو شەش ملیۆن تومەن بەرامبەر بە 100 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام ئەمڕۆ یەکشەممە 7-7-2024 تومەن 200 هەزار گرانتربووە واتە پێنج  ملیۆن و 800  هەزار تومەن بەرامبەر بە 100  دۆلاری ئەمریکی کڕین و فرۆشتنی پیوەدەکرێت ".

 کەیفی خۆشناو، ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی هەولێر وای بە ئاڤا نیوز گوت.


باکگراوند: ڕۆژی 5-7-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بەڕێوەچوو، مەسعوود پزیشکیان زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا و بووە سەرۆککۆماری نوێی ئێران.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەسعوود پزیشكیان بەڵێنیداوە ئابووری ئێران بەهێزبکات و بۆرسەی ئێران ڕێکبخاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان