پێشبینی دەکرێت زریانێک لە ئەمریکا ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

شەیری بکە لە:
پێشبینی دەکرێت زریانێک لە ئەمریکا ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

چەند خەزانێکی نەوت لە کالیفۆرنیای ئەمریکا- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


پێشبینی زریانێکی بەهێز لە کەنداوی مەکسیک لە ئەمریکا دەکرێت، ئەوەش نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە.


وێنە گەورەکە: بە گوێرە داتاکانی فەرمانگەی وزەی ئەمریکا، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە دەریاییەکانی کەنداوی مەکسیک نزیکەی 14٪ـی کۆی بەرهەمی نەوتی ئەمریکای پێکهێناوە، کە دەکاتە نزیکەی 1.8 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: پاسەوانی ئێشکگری کەناراوەکانی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت هۆی گەردەلوولی کەمەرەیی بەندەرە نەوتییەکانی وڵاتەکە پەکی بکەوێت، ئەگەری زۆر هەیە جووڵەی کەشتییە نەوت هەڵگرەکان بەهۆی گەردەلوولی کەمەرەیی پێرل پەکی بکەوێت و بەندەرەکانی ویلایەتی تێکساس دابخرێت. هەروەها بەیانی دووشەممە 8/7/2024 زریان لە ناوچە وشکانییەکانی پۆرت لاڤاکا دروست بکات. 


ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەهۆی ئەو گەردەلوولەوە پێشبینی دەکرێت هاوردەی باری نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەکان بوەستێت و زیان بە بەرهەمهێنان و دابینکردنی سووتەمەنی بگەیێنێت. 


کاریگەری و لێکەوتەکانی: هەر کاریگەرییەک لە دابینکردنی نەوت لە کەنداوی مەکسیک، ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاوی تێکساس دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان