حەماس پاساوەکانی ئیسرائیل بۆ بۆردوومانکردنی قوتابخانەکان ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
حەماس پاساوەکانی ئیسرائیل بۆ بۆردوومانکردنی قوتابخانەکان ڕەتدەکاتەوە

دیمەنی قوتابخانەکە- AFP

ئاڤا نیوز


حەماس ڕەتیدەکاتەوە قوتابخانە بۆردوومانکراوەکەی غەززەی وەک بارەگای هێزە چەکدارەکانی بەکارهێنابێت، هاوكات ئیسرائیل بە جینۆساید تۆمەتبار دەکات. 


وێنە گەورەکە: لە بۆردومانی ئیسرائیلدا بۆ سەر قوتابخانەی 'جاعونی' کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە و پەناگەی هەزاران ئاوارەی فەلەستینییە، لانیکەم 16 کەس کوژران و زیاتر لە 50 کەسی دیکەش بریندار بوون. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: "بانگەشەکانی ئیسرائیل "درۆ و چەواشەکاریی تەواون کە دەیەوێت لە ڕێگەیانەوە ئامانجەکەی خۆی کە جینۆسایدی گەلی فەلەستینییە بشارێتەوە".


زانیاریی زیاتر: لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە ڕابردووەوە، زیاتر لە 38 هەزار کەس بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: