بە گوژمەی پێنج ملیار دینار دووسایدی سەنتەری ڕۆڤیا جێبەجێ دەکرێت

شەیری بکە لە:
بە گوژمەی پێنج ملیار دینار دووسایدی سەنتەری ڕۆڤیا جێبەجێ دەکرێت

دیمەنێکی ناحیەی ڕۆڤیا- وێنە: KRG

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەری ناحیەی ڕۆڤیا ڕایگەیاند، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە گوژمەی پێنج ملیار دینار تەرخانکرا بۆ دروستکردنی جاددەی دووسایدی سەنتەری ناحیەکە.


بۆچی گرنگە: بە دووسایدکردنی ڕێگەی سەنتەری ناحیەی ڕۆڤیا کۆتایی دێت بە قەرەباڵغی و دەبێتە هۆکارێکی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ.


لێدوانی فەرمی: مەهنەل موافق، بەڕێوەبەری ناحیەی ڕۆڤیا لە کاتی بەشداریکردنی بەرنامەی ڕابن ژ خەوێی ئاڤا بەهدینان ڕایگەیاند: ئەوان ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە کارەکانی پرۆژەی دووسایدکردنی ڕێگاکە بکەن، ئەمەش دوای ئەوەی ڕەزامەندی دروستکردنی وەرگیراوە.


گۆشەیەکی دیکە: جگە لە پرۆژەی دووسایدکردنی ڕێگاکە، ئێستا بە گوژمەی سێ ملیار دینار کار لەسەر پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری بۆ ناحیەکە دەکرێت.
.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: