گوشارەکان بۆ کشانەوەی بایدن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان بەردەوامن

شەیری بکە لە:
گوشارەکان بۆ کشانەوەی بایدن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان بەردەوامن

جۆ بایدن- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


لە دوای بەڕێوەچوونی دیبەیتی یەکەمی نێوان بایدن و ترەمپ، لە 27ـی حوزەیران، کە بایدن نەیتوانی بە گوێرەی پێویست وەڵامی ترەمپ بداتەوە و بە لاوازی دەرکەوت، داواکارییەکان لە ناوخۆی دیموکراتەکان بۆ کشانەوەی بایدن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان دەستیپێکردووە و بەردەوامە. 


وێنە گەورەکە: لە نوێترین گوشاردا بۆ سەر جۆ بایدن، دابینکەرانی پاڵپشتییە داراییەکانی کەمپەینی دیموکراتەکان لە هۆڵیوود چوونەتە ڕیزی ئەوانەوە کە داوای کشانەوەی بایدن دەکەن.


لە لایەکی دیکەوە: ژمارەی ئەو کۆنگرێسمانانەی کە داوای کشانەوەی بایدن دەکەن زیاتر دەبن.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بایدن لە سەر مانەوەی لە کێبڕکێکە سوورە و پێداگری دەکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: 5-11-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان