لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەکی غەززە لانیکەم 16 کەس کوژران

شەیری بکە لە:
لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەکی غەززە لانیکەم 16 کەس کوژران

وێنەی خوێندنگەکە- : AFP

ئاڤا نیوز


هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامن، لە هێرشێکدا بۆ سەر قوتابخانەیەک لە کەمپی نوسەیرات کە نزیکەی حەوت هەزار ئاوارەی تێدا نیشتەجێبوون لانیکەم 16 کەس کوژران و زیاتر لە 50 کەسی دیکەش بریندار بوون.


وێنە گەورەکە: شەڕی غەززە پێ دەنێتە مانگی دەیەمینیەوە و هێشتا هەوڵەکانی ئاگربەست بە ئەنجام نەگەیشتوون. بەڵام ئومێدەکان بۆ دەستپێکردنەوەی گەڕێکی نوێی دانوستانەکان بەهێزتر بووبوون.

 
زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆكەوە هێرشەکەی ئەنجام داوە و نهۆمەکانی سەرەوەی قوتابخانەکەی کردووەتە ئامانج.


باکگراوند: مانگی ڕابرووش ئیسرائیل هێرشێکی هاوشێوەی کردە سەر قوتابخانەیەکی دیکە و بە هۆیەوە لانیکەم 35 کەس کوژران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان