لە شارەزوور وەرزی ڕنینی بامێیە

شەیری بکە لە:
لە شارەزوور وەرزی ڕنینی بامێیە

ڕنینی بامێ لە دەشتی شارەزوور - وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


هەموو ساڵێک لەسەرەتای مانگی تەمموزدا لە شارەزوور بامێی خۆماڵی کوردی پێدەگات و خواستێکی زۆری لەسەرە.


وێنە گەورەکە: ئەو بامێیەی کە لە دەشتی شارەزوور پێدەگات، بەرهەمێکی زۆر باش و بەپیت دەگرێت دوو جۆرە، بامێی درێژ و بامیەی خڕ، کە لەبازاڕەکانی ناوخۆدا خواستێکی زۆریان لەسەرە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دەشتی شارەزوور ساڵانە دەیان دۆنم زەوی دەکرێت بە بامێ، لەناوەڕاستی مانگی شەش دا گوڵ دەکات و لەسەرەتای مانگی حەوتدا پێدەگات و جووتیاران دەیڕنن، لە ساڵێکدا دوو جار بەرهەمی هەیە و بەدرێژایی وەرزی گەرما بەرهەمەکە دەمێنێتەوە.


بۆچی گرنگە: بامێ بە یەکێک لە خۆراکە پڕ لە پڕۆتین و وەزکان دادەنرێت و لە کوردستاندا خواستێکی زۆری لەسەرە.


ئەمەش بزانە: بامێی خڕ لە بامێی درێژ خواستی زیاتر لەسەرە، لەبەر ئەوەی تامێکی خۆشی هەیە و لێنانی ئاسانە بەراورد بە بامێی درێژ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: