موقتەدا سەدر بەرپرسی پێشووی سوپای مەهدی دەردەکات

شەیری بکە لە:
موقتەدا سەدر بەرپرسی پێشووی سوپای مەهدی دەردەکات

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی نیشتیمانی شیعە

ئاڤا نیوز 


موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی نیشتیمانی شیعە، کەسێکی نزیکی خۆی و بەرپرسی پێشووی سوپای مەهدی لە ڕیزەکانی دوور دەخاتەوە.


وێنە گەورەکە: بە بڕیاری موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی نیشتیمانی شیعە، سەکردەیەکی دیاری ڕەوتەکە و بەرپرسی پێشووی باڵی چەکداریی ڕەوتەکە بە تۆمەتی خیانەت و گەندەڵی بە تەواویی دوورخرایەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ساڵح محەممەد عێراقی نزیک لە موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعە ڕایگەیاند: "عەباس کوفی بە تۆمەتی گەندەڵی و خیانەت لە ڕەوتەکە دەرکرا و نابێت بە هیچ شێوەیەک مامەڵەی بازرگانی و دارایی و هیچی دیکەشی لەگەڵ بکرێت".


زانیاریی زیاتر: "لەگەڵ ئەوەشدا داوای لێدەکەین تەوبە بکات و بە هیچ جۆرێک توندوتیژیی لەگەڵدا بەکارنەهێنرێت". ساڵح محەممەد ئەوەشی گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوپای مەهدی لە ساڵی 2003 لە لایەن موقتەدا سەدر دامەزرا و لە ساڵی 2009 بە بڕیاری سەدر  سڕ کرا و لە ساڵی 2014  بە ناوی "سەرایای سەلام" چالاک کرایەوە.

وێنەی ئەو بەرپرسەی دوورخراوەتەوە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان