حکومەتی عێراق شەش ملیۆن تۆن گەنم لە جووتیاران دەکڕێت

شەیری بکە لە:
حکومەتی عێراق شەش ملیۆن تۆن گەنم لە جووتیاران دەکڕێت

بەرهەمی گەنمی جووتیارێکی عێراقی- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


وەزارەتی بازرگانیی عێراق، نزیکەی شەش ملیۆن تۆن گەنمی لە جووتیاران کڕیوە، پێشبێنیش دەکات ئەو ڕێژەیە زیاتر بێت.


وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق لە مانگی نیسانی ڕابردوو دەستی بە کڕینی گەنمی جووتیارانی خۆماڵی کرد و ڕایگەیاند ئەمساڵ دەگەنە ئاستی خۆبژێوی و بەشێکیشی بۆ دەرەوە هەناردە دەکەن.


لێدوانی فەرمی: نوری گەرعاوی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە سەر بە وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند: زیاتر لە پێنج ملیۆن و زیاتر لە 900 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانیان کڕیوە و پێشبینی دەکەن تا زیاتر لە شەش ملیۆن و 300 هەزار تۆن زیاتر بێت.


زانیاریی زیاتر: پێشتر نوری گەرعاوی ڕایگەیاند، بڕی گەنم بۆ ئەمساڵ دەگاتە حەوت ملیۆن و 800 هەزار تۆن، لە کاتێکدا پێویستی ڕاستەقینەی عێراق لەگەڵ ئەو گەنمەی هەڵگیراوە شەش ملیۆن تۆنە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو بڕە عێراق تەنیا 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: